نێودەوڵەتی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەگەر هەنگاو نەنێن ئەوروپا دەكەوێتە ژێر هەڕەشەی ئێران

شكۆی كوردستان-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەگەر لە پاش مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژ نەکرێتەوە ، ئەوا ئەوروپا دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی سەربازی ئێرانەوە.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە تا مانگی تشریرنی یەکەمی ئەمساڵ یاسای قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتوەکان درێژبکرێتەوە، ئەگەرنا ئێران توانای کڕینی فڕۆکەی جەنگی دەبێت لە چین و روسیاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە پاش مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژ نەکرێتەوە ئەوروپا دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی سەربازی ئێرانەوە، ئەمریکاش هەرگیز رێگە بەو کارە نادات.

بریارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بڕیاری 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی سالی 2015 لابدرێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەو بڕیارە درێژبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە یاسایەکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوە، کە لەلایەن فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیاوە پشتگیری لێدەکرێت، لەبەرامبەردا روسیا و چین دژایەتی ئەو پڕۆژە یاساییە دەکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close