کوردستانی

گەرمیان؛ دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، دوو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایكرد،”نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیانلەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەكارهێنانی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بۆیان.”

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان راشیگەیاند، دو قوربانیەكە لە رەگەزی مێن و تەمەنیان سەروی 60 ساڵە، پاش چارەسەر و بەكارهێنانی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش بۆیان، بەڵام بەکاریگەریی سەختی نەخۆشیەکەیان گیانیان لە دەستدا.

تەندروستی گەرمیان وێڕای دەربڕێنی هاوخەمی، داوای لە ھاوڵاتیان كردوە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسیەکان بەھەندوەربگرن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close