Uncategorized

وڵاتێكی عەرەبی مانگێكی دەستكرد رەوانەی مەریخ ده‌كات

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

بۆ یەكەم جار وڵاتێكی عەرەبی مانگێكی دەستكردی رەوانەی مەریخ كرد و لە دوورگەی تانگاشیمای ژاپۆنەوە دەستی بە گەشتە 500 ملیۆن كیلۆمەترییەكەی كرد.

بڕیار بوو زووتر ئەم مانگە دەستكردە ڕەوانەی ئاسمان بكرێ، بەڵام لەبەر دۆخی كەشوهەوا ناردنی مانگە دەستكردەكە دوا خرابوو.

لە شوباتی ساڵی داهاتوو مانگە دەستكردەكە مەودای 500 ملیۆن كیلۆمەتر دەبڕێت و دەگاتە هەسارەی مەریخ كە هاوكات دەبێ لەگەڵ 50یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی.

ئەندازیارانی ئیماراتی بۆ ماوەی شەش ساڵ بە هاوكاری زانكۆكانی ئەمەریكا، مانگە دەستكردەكەیان دروستكردبوو و دواجار توانیان لەم كارەیاندا سەركەوتوو بن.

ئامانجی ئەو مانگە دەستكردە توێژینەوەیە لەسەر كەشوهەوای مەریخ و لەوە دەكۆڵێتەوە بۆچی هەوا و ئاوی مەریخ لەناو چووە، لە كاتێكدا پێشتر لەم هەسارەیە ئاو هەبووە.

بەگوێرەی بی بی سی ئەگەر مانگە دەستكردەكە بگاتە خولگەی مەریخ، ئەوا بۆ ماوەی یەك ساڵی مەریخ كە دەكاتە 687 ڕۆژی زەوی، بە دەوری مەریخدا دەسووڕێتەوە و زانیارییەكانی ڕەوانەی زەوی دەكات.

كێشی ئەم مانگە دەستكردە هەزار و 350 كیلۆگرامە و بە خێرایی 40 هەزار كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا زەوی بەجێ دەهێڵێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close