شكۆی كوردستان-
په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یدا، به ده‌نگی 101 په‌رله‌مانتار، رۆژی 22ی نیسانی هه‌مو ساڵێكی وه‌ك رۆژنامه‌گه‌ری كوردی په‌سه‌ندكرد.
په‌یامنێری خه‌ندان رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، گفتوگۆی له‌سه‌ر بڕگه‌ی دوه‌می خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه كرد، كه یه‌كێكیان په‌یوه‌ست بو به پێشنیازه‌بڕیاری رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق، دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه توانرا له‌كۆی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بوه‌كان، ده‌نگی 101 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌گوێره‌ی پێشنیازه بڕیاره‌كه له‌مه‌ودوا ساڵانه له 22ی نیسان، یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی پێشنیازه بڕیاره‌كه له‌مه‌ودوا ساڵانه له 22ی نیسان، یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كرێته‌وه و ئه‌و رۆژه‌ش به ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێت.
ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، ڕۆژێكه كه له 22ی نیسان، له ھه‌مو ساڵێك یاد ده‌كرێته‌وه
ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، ڕۆژێكه كه له 22ی نیسان، له ھه‌مو ساڵێك یاد ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی ڕۆژنامه‌ی كوردستان، كه له‌لایه‌ن میقداد میدحه‌د به‌درخان له قاھیره له ساڵی 1898ه‌وه ده‌رچوه، هاوكات ئه‌م رۆژه به ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان داده‌نرێت، كه ئه‌م سه‌ندیكایه له ساڵی 1998 دامه‌زرا.
رۆژنامه‌ی كوردستان كه له 22 ی نیسانی 1898 له قاهیره یه‌كه‌م ژماره‌ی به‌چاپ گه‌یه‌نرا، به ده‌ستپێكی مێژوی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی داده‌نرێت و ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی ده‌كرێته‌وه، سه‌رجه‌م ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ركراون، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ و له پێنج وڵات و شوێنی جیا به چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ، 31 ژماره‌ی لێده‌رچوه.