شكۆی كوردستان-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاشماوه‌ی پاڵاوگه و گۆڕه‌پانی نه‌وت، تێزابی تانجه‌رۆ ده‌رژێته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و بڕێكی زۆر قوڕقوشمی تێدایه و ده‌شڵێت،”شه‌ش ڕۆژ جارێك ئه‌م ئاوه به‌سه‌ر ھاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی، ” ده‌ربه‌ندیخان له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی ته‌ندروستیدایه”، نوسیویه‌تی، “ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار پیسبوه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه له‌وانه شێرپه‌نجه”.
پاشماوه‌ی پاڵاوگه، گۆڕه‌پانی نه‌وت، تێزابی تانجه‌رۆ، سلێمانی و ئێران دێته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و بڕێكی زۆر قوڕقوشمی تێدایه
راشیگه‌یاند، “پاشماوه‌ی پاڵاوگه، گۆڕه‌پانی نه‌وت، تێزابی تانجه‌رۆ، سلێمانی و ئێران دێته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و بڕێكی زۆر قوڕقوشمی تێدایه، شه‌ش ڕۆژ جارێك ئه‌م ئاوه به‌سه‌ر ھاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت به‌بێ ھیچ فلته‌رێك، به‌پێی پشكنینه‌كان نه‌ك بۆ خواردنه‌وه بۆ ھیچ به‌كارھێنانێك نابێت و نه‌خۆشی پێست دروستده‌كات”.
پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه 40%ی ته‌واوبوه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه 40%ی ته‌واوبوه، ئێستا وه‌ستاوه كه ده‌یتوانی گرفتی ئاو چاره‌سه‌ر بكات.