ئا/ شكۆى كوردستان
دوای ململانێیه‌كی زۆر له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له نێوان ئارمین لاشێت و ماركۆس زووده‌ر له‌سه‌ر پرسی كاندیدبوونیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئێسته‌ی ئه‌ڵمانیا، دواجار ئارمین لاشێت سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالیا و سه‌رۆكی حزبی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیان وه‌ك كاندیدی پارتی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ڵمانیا بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێركل دیاریی كرا و بڕیاریشه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
تا دێ دۆخی سیاسی له ئه‌ڵمانیا گه‌رموگوڕی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته “بوندستاگ” هه‌ر دوێنێش پارتی سه‌وزه‌كان ئانالینا بێربۆكی وه‌ك كاندیدی فه‌رمی خۆی بۆ پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیاریی كرد.
له ماوه‌ی ڕابردوو پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی حكوومه‌تی مێركل به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌یان له مێركل و حزبه‌كه‌ی ده‌گرت، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی پێوه‌ست به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌رده‌وامیدان به سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردن و دواتر كردنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه، پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان مێركل و حزبه‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا نییه، بگره پارته‌كه‌ی مێركل خه‌ریكی ململانێی ناوخۆییه، له نێوان لاشێت و زووده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تر سه‌ركه‌وێ و ببێت به كاندیدی فه‌رمی حزبه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌ڵمانیا.
به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دابوون كه پارته‌كه‌ی مێركل ناتوانێ كێشه‌ی دوو كاندیده سه‌رسه‌خته‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و تووشی ته‌نگژه ده‌بن، به‌ڵام دواجار پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وان كه زیاتر له شه‌ش سه‌عاتی خایاند، زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیان و یه‌كێتی سۆشیالیستی كریستیان، به ده‌نگی 30 نوێنه‌ر پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئارمین لاشێت یه‌كلایی بووه‌وه و ماركۆس زووده‌ریش ته‌نیا نۆ ده‌نگی هێنا.
پارتی فه‌رمانڕه‌وانی ئه‌ڵمانیا له یه‌كگرتنی دوو حزب پێكهاتووه كه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریسیتان و پارتی یه‌كێتی سۆشیالیستی كریستیانه، ئه‌وه‌ی دووه‌میان ته‌نیا له هه‌رێمی بایه‌رن بوونی هه‌یه و به هه‌ردوو حزبه‌كه‌یش ده‌گوترێ یه‌كێتی و یه‌كگرتن و به ده‌سته‌خوشكی یه‌كتریش ناویان ده‌برێت، ماركۆس زووده‌ر سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی سۆشیالیستی كریستیانه و هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی بایه‌رنه، له ماوه‌ی ڕابردوو نیازی خۆی بۆ كاندیدكردن وه‌ك ڕاوێژكاری داهاتووی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاند، له به‌رانبه‌ردا ئارمین لاشێتیش هه‌مان خواستی خۆی ده‌ربڕی و ده‌بوو هه‌ردوو حزبه‌كه بۆ به‌رده‌وامیدان به مانه‌وه به یه‌كگرتوویی له‌سه‌ر یه‌كێكیان ڕێك بكه‌ون.
دوای بردنه‌وه‌ی ئارمین لاشێت، ماركۆس زووده‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی پیرۆزبایی له لاشێت كرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئه‌و ده‌یه‌ویست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی بكه‌وێته سه‌رشان، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش باوه‌ڕی به دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه و له ئێسته‌وه هه‌موو پشتیوانییه‌كی لاشێت ده‌كات.
ئارمین لاشێت كێیه
سیاسییه‌كی لیبڕال و میانڕۆی ئه‌ڵمانیایه و له 18ی شوبات/فێبرایه‌ری 1961 له شاری ئاخن له دایكبووه و له بنه‌ڕه‌تدا ماڵباته‌كه‌ی به‌لجیكین و له هه‌رێمی ڤالۆنیای به‌لجیكا ژیاون، له زانكۆكانی لۆدڤیگ ماكسیمیلیان له میونشن و زانكۆی بۆن له شاری بۆن یاسای خوێندووه و سه‌ره‌تا به‌كاری ڕۆژنامه‌وانی و دواتریش وه‌ك سیاسی و مامۆستای زانكۆ و یاساناسێك ده‌ركه‌وتووه.
ژیانی سیاسی لاشێت له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه ده‌ستی پێكرد، كاتێك له 13ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1999 وه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا له‌سه‌ر پشكی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا و تا 2005 به‌رده‌وام بوو له كاره‌كه‌ی، دواتریش وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالیا هه‌ڵبژێردرا و هاوكات بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌زیری نه‌وه‌كان و خێزان و ژن و ته‌واوكاری بووه له حكوومه‌تی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالن، له 2012ه‌وه‌یش وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراسی كریستیان واته جێگری ئه‌نگێلا مێركل كاری كردووه.
له 27ی حوزه‌یران /یۆنیۆی 2917ه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالیا ده‌ستبه‌كاربووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له پۆسته‌كه‌ی، هاوكات له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی له 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ كه له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه ئه‌نجامدرا، توانی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێ وه‌ك سه‌رۆكی گشتی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیان ده‌ستبه‌كار بێت.
سه‌ره‌ڕای یه‌كلابوونه‌وه‌ی كاندیدی پارتی فه‌رمانڕه‌وا بۆ شوێنی ئه‌نگێلا مێركل، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو بۆ حزبه‌كه‌ی مێركل ئاسان نابێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه ڕاپرسی و ڕووپێوه‌كان دووپات له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگی پارتی سه‌وزه‌كان ده‌كه‌ن، به به‌راورد به ساڵانی پێشوویش ده‌نگی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیان تاڕاده‌یه‌ك كه‌می كردووه، له جیاتی گه‌شه‌كردن. بۆیه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش، ئه‌سته‌مه كه حزبه‌كه‌ی مێركل نیوه زیاتری ده‌نگه‌كان بهێنێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕوان ده‌كرێ حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی دروست بكرێ، به به‌شداری پێكردنی پارتی سۆشیال دیموكراته‌كان یان پارتی سه‌وزه‌كان.