کوردستانیUncategorized

لەبارەی رێککەوتنی بودجە و وادەی ناردنی پشکی هەرێم زانیاری نوێ دەخرێتەڕو

شكۆی كوردستان-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گەر لەم مانگەدا ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێ نەکرێی، مانای وایە “نیازی جێبەجێکردنیان نیە” چونکە پێویستی بەیەک کاتژمێر و یەک ژمێریاری زیرەک هەیە، دەشڵێت “حکومەتی هەرێم دەبێت بێ بەغدایش بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دابین بکات”.

لە بەغدایش ئەوەی کە جێبەجێکراوە لە یاسای بودجە تەنها بریتییە لە دابەشکردنی موچە

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “لە 1/4 وە یاسای بودجە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردن، بەداخەوە تائێستا ئەوەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە جێبەجێ نەکراوە تەنانەت لە بەغدایش ئەوەی کە جێبەجێکراوە لە یاسای بودجە تەنها بریتییە لە موچە و هەندێک ئیش و کاری ڕۆژانە ئەگەرنا ئەوەی کە گرنگە وەکو پرۆژەکان بۆ پارێزگاکان هەتا ئێستا لەوێش جێبەجێ نەکراوە”.

پێشبینی ئەوە دەکەین کە بۆ ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەرێمن بۆ وردبینی کردن و پێداچونەوە بە داهاتی نانەوتی واتە ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتیەکان، “پێشبینی ئەوە دەکەین کە بۆ ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێ نەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە ئایا کەموکوڕی لە هەرێمی کوردستاندایە یان لە بەغدایە.”

تەنها لەڕوی هونەرییەوە ماوە و ڕێکبکەون لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕو، “جێبەجێکردنی میکانیزمی ڕێککەتنەکە پێویستی بە یەک کاتژمێر و یەک ژمێریاری زیرەک هەیە..یەک بڕیاری دەوێت ئەگەر هەرێم و بەغداد نیەتی جێبەجێکردنیان هەبێت، بەڵام ئەوەی ئێمە ئاگادارین نە لەڕوی سیاسیەوە نە لەڕوی یاساییەوە ڕێککەوتنەکە کە بەشێکە لەیاسای بودجە هیچ کێشەیەکی نییە تەنها لەڕوی هونەرییەوە ماوە و ڕێکبکەون لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی.”

دەبوایە چەند مانگێک پێش ئێستا هەرێم پرسی موچەی چارەسەر بکردایە

ئەوەشی خستوەتەڕو، ” دەبێت هەردولا (هەرێم و بەغدا) حساب بکەن ئیلتزاماتی هەرێمی کوردستان لە نەوتی و نانەوتی بەرامبەر بەغدا چەندە، پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ئینفاقی ڕاستەقینە چەندە، ئەم دو ژمارەیە لێک دەردەکەن، بۆیە ناکرێت بڵێین دەبێت هەر بەغدا پشک بنێرێت یان پارە بنێرێت بەڵکو دەبێت هەردولا ڕێککەوتن بکەن لەسەر چۆنیەتی حسابکردنەکەی لەکۆتایدا کە ژمارەیەک دەرچو هەرکام لایان پارەیان نارد واتە ڕێککەوتنەکە جێبەجێکراوە، بەڵێ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هەرئەوەندەیە. لەڕاستیدا من دەمەوێت ئەوە بڵێم کە داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی نەوتی و نانەوتی بەپێی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و زیادبونی داهاتی خاڵە سنورییەکان و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ من پێموابو یەکەم دەبوایە چەند مانگێک پێش ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسەلەی موچەی موچەخۆرانی بەبێ لێبڕین دابەشبکردایە و چارەسەری بکردایە.”

دەبێت چیتر دۆخی ئەم لێبڕینی موچەیە بەردەوام نەبێت

پەیوەست بە داهاتی حکومەتی هەرێم و دابینکردنی موچەش شیروان میرزا وتی، “بۆ مەسەلەی دابینکردنی موچە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی شتێکی کردبێت دەبێت بەبێ بەغدادیش بتوانێت موچەی موچەخۆرانی خۆی بدات، چیتر دۆخی ئەم لێبڕینی موچەیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close