کوردستانی

تا رۆژی چوارشەممە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواودەكرێت

شكۆی كوردستان-

سەرچاوەیەكی نزیك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند، پێدانی موچەی فەرمانبەران كە دونێنێ دەستیپێكردوە تا رۆژی چوارشەممە تەواودەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە بەسۆمەریە نیوزی راگەیاندوە، دوێنێ یەكشەممە هەمو بانقەكان دەستیان بەپێدانی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران، وەزارەتەكان و دامەزراوەكان كردوە لەرێگای پێدانی ئەلیكترۆنی.

وتیشی، بەشێك لەفەرمانبەران فەرمانی وەرگرتنی پارەكانیان بۆ خەرجنەكرابو، بەڵام تا چوارشەممە ئەو كێشەیەش چارەسەردەكرێت و تێكڕای فەرمانبەرانی عێراق موچە وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتوە و پێناچێت پێش ئەم جەژنەش موچە دابەشبكرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close