شكۆی كوردستان-
شاژنە ئیلیزابێسی دوەم، شاژنی بریتانیا ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا له سكۆتلاند كۆچی دواییكرد.
خێزای شاهانه‌ی بریتانیا له هه‌ژماری فه‌رمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، “شاژنه ئیلیزابێسی دوه‌م، شاژنی بریتانیا (ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به كاتی بریتانیا) له سكۆتلاند كۆچی دواییكرد”.
ته‌رمی شاژنی بریتانیا ئه‌مڕۆ له كۆشكی پاڵمۆڕاڵ له سكۆتلاند ده‌مێنێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ته‌رمی شاژنی بریتانیا ئه‌مڕۆ له كۆشكی پاڵمۆڕاڵ له سكۆتلاند ده‌مێنێته‌وه و ته‌واوی ئه‌ندامی خێزانی شاهانه‌ش به‌ر له مردنی له‌گه‌ڵیدا بون، سبه‌ینێش به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
شاژن ئیلیزابێس-ی دوه‌م، شاژنی بریتانیا له ساڵی 1952دا ته‌ختی پاشایه‌تی بریتانیای مه‌زنی گرته‌ده‌ست
شاژن ئیلیزابێس-ی دوه‌م، شاژنی بریتانیا له ساڵی 1952دا ته‌ختی پاشایه‌تی بریتانیای مه‌زنی گرته‌ده‌ست و یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی باڵای هه‌بوه له گۆڕانكاری و ئه‌نجامدانی ریفۆڕم له ته‌واوی بریتانیادا، توانی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هاوسود (Commonwealth Realm) پێكبهێنێت، كه له‌و وڵاتانه پێكهاتبون كه له كۆندا ژێرده‌ستی برتانیا بون.
شاژنە ئیلیزابێسی دوەم به‌مه‌به‌ستی راسپاردنی لیز تره‌س بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی بریتانیا چبوە سكۆتلاند
شاژنە ئیلیزابێسی دوەم به‌مه‌به‌ستی راسپاردنی لیز تره‌س بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی بریتانیا دوێنێ چوارشه‌ممه گه‌یشته سكۆتلاند، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه كۆشكه‌كه‌ی له له‌نده‌ن، ئه‌مڕۆش پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند، كه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
له دوای مردنی شاژن، شازاده چارڵس، كوڕه گه‌وره‌ی شاژن و شاژاده‌ی پێشوی وه‌یڵز ده‌بێته جێگره‌وه‌ی و رابه‌رایه‌تی وڵات ده‌كات، ده‌بێته پادشای بریتانیای مه‌زن و رابه‌رایتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی Commonwealth realms ده‌كات.
