Uncategorized

بافڵ تاڵەبانی: ناهێڵم نەیارەكان بەسەر یەكێتیدا زاڵبن

شکۆی کوردستان-

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، تەنها یەکێتی هێندە بەهێزە، کە دەتوانێت لەبەردەم دوو هەڵبژاردندا کۆنگرە بکات و ئەم کۆنگرەیەش دەکەنەوە بە کۆنگرەی بەهیزکردنەوەی یەکێتی.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەستیپێکرد، بافڵ تاڵەبانی، وەک سەرۆکی یەکێتی دواین وتاری پێشکەشکرد و وتی، بە فەلسەفەی مام جەلال دەژین و سیاسەت دەکەین و هەر بەو ڕێگایەش دەبێت کوردستان بکەین بە بەهەشتێک خەڵؤک بێ ترس قسەی خۆی بکات و ژیان بکات.
بافڵ تاڵەبانی، وتیشی، سەیرکەن یەکێتی لە چ دۆخێکدا کۆنگرە دەکات، لەبەردەم دوو هەڵبژاردنی گرنگدا، بۆیە دەلێم ئەوە تەنها یەکێتیە هێندە بەهێزە کە دەتوانێت لەم دۆخەدا کۆنگرە بکات.
لە وتارەکەیدا بافڵ تاڵەبانی، بە بایەخەوە باسی گەنجانی کوردستانی کرد و وتی، راستە کوردستان دەوڵەمەندە بە نەوت و غاز، بەڵام سەرمایەی کوردستان گەنجەکانن، داهاتوی ئەم وڵاتە بەندە بە داهاتوی گەنجەکانەوە.
بافڵ تاڵەبانی بە چەند دێڕێکی پڕ لە حەماس کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی،یەکێتی حیزبی دیکتاتۆر روخێنەکانە، قەت ناهێڵێت دوژمنەکانی زاڵ بن بەسەریدا و یەکێتی تەنها بۆ خوا سەردادەنەوێنێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close