شكۆی كوردستان-
یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مێك به‌رله‌ئێستا رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سزای به‌سه‌ر پێنج كه‌سایه‌تی و سێ لایه‌نی باڵای ئێران‌دا سه‌پاندوه كه ده‌ستیان هه‌بوه له ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ روسیا و “به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه به‌وه‌ی تاران به ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ روسیا تۆمه‌تباربكه‌ن”.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر هاندانی روسیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبون له ئۆكرانیا بڕیاریاندا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن.
سزاكان به‌سه‌ر پێنج كه‌سایه‌تی و سێ لایه‌نی تایبه‌ت و كاریگه‌ردا سه‌پێندراون
باسی له‌وه‌شكردوه، سزاكان به‌سه‌ر پێنج كه‌سایه‌تی و سێ لایه‌نی تایبه‌ت و كاریگه‌ردا سه‌پێندراون كه ده‌ستیان هه‌بوه له ناردنی چه‌ك و درۆونه ئێرانییه‌كان بۆ روسیا و به‌كارهێنایان له‌لایه‌ن سوپای مۆسكۆوه.
به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه به‌وه‌ی تاران به ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ روسیا تۆمه‌تباربكه‌ن
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه به‌وه‌ی تاران به ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ روسیا تۆمه‌تباربكه‌ن و له نزیكترین كاتدا ته‌واوی درێژه‌ی ئه‌و سزایانه له رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به یه‌كێتیه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به پێدانی چه‌ك به روسیا، هانی درێژه پێدانی ئه‌و دۆخه نا هه‌مواره‌ی ئۆكرانیای نه‌داوه و وتیشی، “داوامان له به‌رپرسانی ئۆكرانیا كردوه كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به‌ڵگه‌ی پێویست بخه‌نه‌ڕو”.