شكۆی كوردستان-
كریستیان ریچه‌ر ڕاوێژكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق ئه‌نجامیداوه به‌هۆی چه‌ندین ئاسته‌نگ و رێگریه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی حكومه‌تی عێراقیش ناكرێت.
كریستیان ریچه‌ر له وه‌ڵامی پرسیاری دو رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌ی “ئاندیا بلۆمز” رایگه‌یاندوه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هێشتا پابه‌نده به هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و فراوانكردنی توانا دادوه‌رییه‌كانی به‌ره‌و ڕێگه‌دان به هاوبه‌شكردنی زانیاری و به‌ڵگه‌كان سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی داعش.
بیرتان ده‌خه‌ینه‌وه كه ئێمه له‌ژێر یاساكان و سیاسه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانداین
وتیشی، “بیرتان ده‌خه‌ینه‌وه كه ئێمه له‌ژێر یاساكان و سیاسه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانداین، ناتوانین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستمانهێناوه سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراقدا هاوبه‌شی بكه‌ین، مه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ئه‌و ئاسته یاساییانه‌ی كه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لێیان داواكراوه”.
هاوبه‌شكردنی زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له عێراق زیاتره له ڕاده‌ستكردنی سندوقێك كه به‌ڵگه‌ی تێدایه
باسی له‌وه‌شكرد، “هاوبه‌شكردنی زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له عێراق زیاتره له ڕاده‌ستكردنی سندوقێك كه به‌ڵگه‌ی تێدایه و ڕه‌نگه نوێنه‌رایه‌تی سه‌دان هه‌زار و ئه‌گه‌ر ملیۆنان پارچه‌ی ناپه‌یوه‌ندیدار بكات، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیش خاوه‌نی ستانداردی یاسایی نییه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوایان ده‌كات”.
پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق یاسادانانی پیشه‌یی بخاته كاری له‌پێشینه‌كانی
ڕاوێژكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق یاسادانانی پیشه‌یی بخاته كاری له‌پێشینه‌كانی، یاسا له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ، تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆساید ئاماده بكه‌ن، وه‌ك یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ستاندارده دادوه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌مشێوه‌یه ڕێگه‌دان به هاوبه‌شكردنی به‌ڵگه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران عێراقی به‌پێی سیاسه‌ت و یاساكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌بێت”.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دوێنێ دوشه‌ممه، ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 500 لاپه‌ڕه به‌ڵگه‌نامه ده‌گۆڕدرێت بۆ شێوازی ئه‌لیكترۆنی به‌مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تی به‌ڵگه‌كان”.
پێشتریش ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڵگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی “داعش” له عێراق له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی ناوچه فراوانه‌كانی ئه‌و وڵاته له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 ئاشكراكرد.