نێودەوڵەتیکوردستانی

حه‌سه‌ن جودی: توركیا به‌ئاشكرا و نهێنی شه‌ڕی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات

شكۆی كوردستان-

ئێوارەی ١٦/١/٢٠٢٣ لە هۆڵی خاک-شاری سلێمانی، سمینارێک بۆ نوسەر و ڕۆژنامەنوس حەسەن جودی بە ڕێووەچوو، سمینارەکە بە بەشداری بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکە، بەشداریان تێداکرد.

سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، نوسەر حەسەن جودی سمینارەکەی پێشکەشکردوو وتی: بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەزنتر دەبێت و لە دژی شەڕی تایبەت دەوەستێتەوە و درک بە شەڕی تایبەت دەکات، دەزانێت چۆن هەڵی بوەشێنێتەوە، دەبێت ئەم شەڕی تایبەتە بناسینەوە بۆ ئەوەی ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بدۆزینەوە. هەروەها لەسەردەمی سیستەمی سەرمایەداری وەکو عەقڵەت و دامو دەزگا، ئەم سیستەمە سەرلەبەری لە سەر شەڕی تایبەت بنیاد نراوە، ئێمەش لەم سەردەمەدا دەژین، ٩٥٪ی شەڕی داگیرکران لە دژی کورد شەڕی تایبەتە، بە تایبەتیش باشوری کوردستان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close