نێودەوڵەتی

ڕووسیا: بڕیاری دەستگیرکردنی پوتین ڕاگەیاندنی جەنگە

شکۆی کوردستان-

دێمێتری مێدڤێدێف، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا، ھۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، دەستگیركردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لە ژێر رۆشنایی ئەو فەرمانەی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی كە هەفتەی رابردوو دەرچوو، بەمانای راگەیاندنی جەنگ دێت.

مێدڤێدێف، راشیگه‌یاند، بۆ نموونە سەرۆکی وڵاتێک کە هێزێكی ئەتۆمییە، دەچێتە ئەڵمانیا، لەوێ دەستگیر دەکرێت، ئایا چی روودەدات؟ بێگۆمان راگەیاندنی جەنگە لەدژی رووسیا.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان کیانێکی یاسایی بێ بەهایە و تاكو ئێستا هیچ كارێكی گرنگی ئەنجام نەداوە و چەندین وڵاتیش لەوانەش رووسیا و چین و ئەمه‌ریكا دان بەو دادگایەدا نانێن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close