نێودەوڵەتی

ئەردۆغان: کڵێچدار ئۆغڵۆ سەرکردەیەکی پەکەکەی بینیوە

شکۆی کوردستان-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کەمال کڵیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا سەرکردەکانی پەکەکەی بینیوە.

ئەردۆغان کە خۆی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیایە ڕایگەیاند، “ئۆپۆزسیۆن خائینن بەرامبەر سوپاو پۆلیسی تورکیا، چونکە کڵیچدارئۆغڵو سەرکردەکانی پەکەکەی بینیوە”.

بەوتەی سەرۆک کۆماری تورکیا، کاندیدەکەی ئۆپۆزسیۆن بۆیە سەرکردەکانی پەکەکەی بینیوە، بۆئەوەی پاڵپشتی بکەن لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا.

هاوکات دەشڵێت، “ئۆپۆزسیۆن خۆشەویستیی بۆ تورکیا نییەو دەیەوێت سەرکردەکانی پەکەکە کە لەزیندانن ئازادبکرێن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close