نێودەوڵەتیکوردستانی

لەبارەی چۆنیەتی هەناردنی نەوتی هەرێم، عێراق لەگەڵ تورکیا کۆدەبێتەوە

شکۆی کوردستان-

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری راگەیاند، بەمزوانە وەفدێكی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەكات بۆ گفتوگۆ لەبارەی شێوازی هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی ئەو وڵاتەوە، ئەوەش لەدوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دژی توركیا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی عێراق.

عاسم جیهاد، ئەمڕۆ شەممە، بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری راگەیاندوە، بەمزوانە وەفدێكی عێراقی سەردانی ئەنقەرە دەكات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و جەختیشی كردۆتەوە كە نە توركیاو نە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییان رەتنەكردۆتەوە. وتوشیەتی، ئەوەش هەڵوێستێكە بۆ “دەسپێكێكی نوێ.”

عاسم جیهاد وتوشیەتی، “نەوت لەژێر كۆنترۆڵی ئێمەدا بێت لە هەمو شتێك گرنگترە.”

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەو هەرێم و بەغدا بەبەشداری نوێنەری ئێران ڕێککەوتنیان لەبارەی چۆنیەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەنجامدا و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close