نێودەوڵەتی

شاسوار عەبدولواحید: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لەدۆخی هەرێم دەکات

شکۆی کوردستان-
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند “چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەیری حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناکات”.

ئەمڕۆ شەممە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تویتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت، “لێدوانەکانی پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەوە دەگەیەنێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر وەک ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەیری حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناکات.”

روونیشیکردەوە، “حکومڕانی ھەرێم خراپتربووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکات، هەروەها پشتگوێخستنی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و بوونی هێزی میلیشیا؛ رۆڵی ھەبووە لە گۆڕینی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر حزبەکانی دەسەڵات.”

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتى نەتەوەیە کگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاندبوو، “هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە و بیری حزبەکان دەخەینەوە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەوە زیاتر دەبێتە هۆی لە دەستدانی متمانەیان.”

وتیشی، گەندەڵی و لاوازی حوکمڕانی کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق دروستکردووە و پێویستە پشتیوانییەکان بۆ سەقامگیری سیاسی لە دۆخی سیاسی زیاتر بکرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close