Uncategorized

سەرۆکی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی : بەرپرسی یەکەمی ئەم دۆخە دەسەڵاتی هەرێمە کە متمانەی لەدەستداوە لەزۆر پرسدا


سایتی شکۆی کوردستان :
دوای ئەو هەموو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای بودجە و بۆچوونی جیاوازی فراکسیۆنە کوردییەکان و لێک نەگەيشتنی لایەنەکان هەمدیسان کۆبوونەوەکە مشتومڕی تێکەوت و زۆربەی خاڵەکانی ناو ئەم یاسایە گۆڕانکاری کران ، سەرۆک حزبێکیش دەڵێ : هەموو ئەو دۆخەی کە دروست بووە لەبەرژەوەندی هەرێم و هاوڵاتیاندا نیەو دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە ، ئارام ئیبراهیم سەرۆکی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی.

لەلێدوانێکی تایبەتدا بە سایتەکەمان وتی : بەڕاستی ئەوە کێشەیەکی زۆر گرنگە ئەمەش دوای ئەوە کە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە پاریس کە هەرێم نەتوانێ نەوت بفرۆشێ و هەروەها هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان هەموو ئەوانە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسیارە بەتایبەت ناشەفافی نەوت و بودجە، کە هيچ لەو بڕیارانەی دادگا لەمانە لەبەرژەوەندی کورد نیە .. ئەو سەرۆک حزبە وتیشی : بەداخەوە عەقلیەتی سیاسی نیە لە گۆڕەپانەکە زۆری ئەو بڕیارانەی بەغداش كه دەردەچێت بەفشاری وڵاتانی ئیقلیمییە ، ئەوە جگەوەی بەهۆی ئەو سیاسەتی دەسەڵاتی کوردی متمانەی لەزۆر شت لەدەستداوە..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close