شکۆی کوردستان-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکەشەممە رایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکراوەتەوە و رۆژی هەشتی ئەم مانگە کۆتا وادەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کورد لەکەرکوک تائێستا یەک هاوپەیمانێتی لەنێوان کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی هەیە و پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تریش نەگەشتونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.