شکۆی کوردستان -أيزل میرفان
لە ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی لەهەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ عەشیرەتی جبوری دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە ئەمیش بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەپرسێکی ئەو سوپایە بەناوی ( عبدالقادر حمود) بێ ڕێزی کراوەتە سەر سەرۆکی عەشیرەتەکەیان لەشاری حەسەکە،.
لەبەرامبەردا وەک دەربڕینی ناڕەزایی خەڵک و ئەندامانی ئەو خێلە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای هەرچی زووە چوونە دەرەوەی هێزی حکومەت سوریا بەسەرۆکایەتی بەشار ئەسەد دەکەن، عەشیرەتی جبوری کە لەنەتەوەی عەرەبن لە هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ نیشتەجێن.