شکۆی کوردستان-
بەیانی ئەمڕۆ، سێشه‌ممه 22/8/2023 له كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی، له ناوچەی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا، ئافره‌تێكی سکپڕ كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئەنجامدەدا، منداڵەکەی لەدایکبوو.
كه‌ریم سه‌ید، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: له نێو یه‌كێك له هۆڵه‌كانی تاقیکردنەوەدا، ئافره‌تێك كه یه‌كێكبووه له‌و قوتابییانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی کردووە منداڵی بووەو هەر له‌و شوێنه‌دا، مامۆستایان یارمه‌تی و هاوكاریی ئه‌و ئافره‌ته قوتابییهکەیان داوه‌و منداڵه‌كه‌ی هەر لەنێو هۆڵه‌كه‌دا له‌دایك بوو.