Uncategorized

ترەمپ ویلایەتێك دەباتەوە و ویلایەتێكیش دەنگەكانی بەدەست دەژمێردرێنەوە

شكۆی كوردستان-

ترەمپ سێ كورسی ویلایەتی ئاڵاسكای بردەوە دوای ئەوەی دەركەوت زۆرینەی ئەو ویلاتەی بەدەستهێناوە، لە ویلایەتی جۆرجیاش دەنگەكان بەدەست دەژمێردرێنەوە.

بەرپرسانی هەڵبژاردنی ویلایەتی جۆرجیا رایانگەیاند، دەنگەکانی ویلایەتەکەیان بەدەست دەژمێرنەوە کە تێیدا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان 14 هەزار دەنگ لەپێشەوەیە.

دەنگەکانی جۆرجیا بەدەست دەژمێرنەوە کە تێیدا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان 14 هەزار دەنگ لەپێشەوەیە و پرۆسەکەش تا 20-ی نۆڤەمبەر دەخایەنێت

بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسانی هەڵبژاردنی ویلایەتی جۆرجیا رایانگەیاند، دەنگەکانی ویلایەتەکەیان بەدەست دەژمێرنەوە کە تێیدا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان 14 هەزار دەنگ لەپێشەوەیە و پرۆسەکەش تا 20-ی نۆڤەمبەر دەخایەنێت.

پرۆسەکە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات

لەوبارەیەوە، براد رافێنس پێرگر وەزیری دەرەوەی ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاند، پرۆسەکە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات و چاوەڕێدەکەن تا 20-ی نۆڤەمبەر بخایەنێت.

وتیشی، دوای ئەوەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست دڵنیادەکرێتەوە، ئەو لایەنەی کە دەیدۆڕێنێت بۆی هەیە کەداوای دوبارەکردنەوەی ژماردنی دەنگەکان بکات بەڕێگای ئامێری ژماردن.

بەپێی یاسای ئەو ویلایەتە ئەگەر جیاوازی دەنگەکانی لایەنی براوە و لایەنی دۆڕاو لەسەدا 0.5 کەمتربێت ئەوا بەپێی یاسا لایەنی دۆڕاو دەتوانێت داوای ژماردنەوەی دەنگەکان بکات، لەئێستاداشدا جیاوازی نێوان دەنگەکانی بایدن و ترەمپ لەو ویلایەتە 0.28-ە و ئەو یاسایە رێگە بەژماردنەوەی دەدات.

رۆژی 3-ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامەبەراییەکان بایدن لەپێشەوەیە و تائێستا توانیویەتی 290 کورسی کۆبکاتەوە، لەبەرامبەردا ترەمپ تەنها 214 کورسی بۆ نوسراوە و بەردەوام ئەنجامەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت من سەرکەوتوم.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close