شكۆی كوردستان-
پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی بنکەکان داخران و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئامێره‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كاتژمێر 6:05ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ته‌واوی بنكه‌كانی عێراق ده‌كوژێنه‌وه و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامه‌كان ده‌نێرێت بۆ ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمسیۆن له‌شار و شارۆچكه‌كان.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن، دواتر كرده‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستی له‌بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ستپێده‌كات و دوای 24 كاتژمێریش ئه‌نجامه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.