Uncategorized

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاری نوێ لەبارەی دەمامك بڵاودەكاتەوە

شكۆی كوردستان-

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگارییەكانی خۆی لەبارەی بەكارهێنانی دەمامك گۆڕی و رایگەیاند، پێویستە تەنها لەو شوێنانە بەكاربهێنرێت كە قەرەباڵغن و مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنایان هەیە یان دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی تیایاندا بەئاسانی جێبەجێناكرێت.
پێویستە دەمامك تەنها لەو شوێنانە بەكاربهێنرێن كە قەرەباڵغن و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیان هەیە یان دورەپەرێزی كۆمەڵایەتی جێبەجێناكرێت

بەپێی هەواڵێكی فرانس پرێس، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوە، بەپێی ئەو بەڵگانەی كە ئێستا لەبارەی ئاستی مەترسی كۆرۆنا لەبەردەستدان، رێكخراوەكەیان ئامۆژگاری دەوڵەتان دەكات كە بەخەڵكی خۆیان بڵێن پێویستە دەمامك تەنها لەو شوێنانە بەكاربهێنرێن كە قەرەباڵغن و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیان هەیە یان دورەپەرێزی كۆمەڵایەتی جێبەجێناكرێت.
بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵییەوەیە پێویستە لەشوێنە قەرەباڵغەكان و بەبەردەوامیش لەكاتی هاتنە دەرەوەیان دەمامك بەكاربهێنن

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی راشیگەیاند، بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵییەوەیە پێویستە لەشوێنە قەرەباڵغەكان و بەبەردەوامیش لەكاتی هاتنە دەرەوەیان دەمامك بەكاربهێنن.

جەختیشی كردەوە، تەنها بەكارهێنانی دەمامك رێگری لەكۆرۆنا ناكات، ئەو كەسانەش كە توشبون یان بەركەوتنیان لەگەڵ توشبوەكان هەبوە پێویستە لەماڵەكانیان بمێننەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close