شكۆی كوردستان-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 653 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.لە راگەیێندراوی 24 کاژێریی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، سێ هەزار و 30 پشکنین ئەنجامدراون، زۆرترین پشکنین لە هەولێر ئەنجامدراوە، دوای ئەویش دهۆک و سلێمانی دێن.
ئێستا 197 کەس لە حەوت شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان کەرەنتین کراون کە 110 کەسیان لە سلێمانین و 87 کەسیان لە دهۆکن و 110 کەسیان لە سلێمانین.
ئەو 653 تووشبووەی تۆمارکراون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
هەولێر: 398 تووشبوو
سلێمانی: 60 تووشبوو
گەرمیان: 25 تووشبوو
راپەڕین: 66 تووشبوو
دهۆک: 88 تووشبوو
هەڵەبجە: 16 تووشبوو
ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە 171 کەسن کە 95 کەسیان لە هەولێرن، 38 کەسیان لە گەرمیانن، 30 کەسیان لە دهۆک و هەشت کەسیان لە هەڵەبجەن.
لە 24 کاژێری رابردوو 13 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان لە هەولێر بوون، سێ کەس لە سلێمانی و یەک کەسیان لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 18 هەزار و 200 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 10 هەزار و 480 کەسیان چاکبوونەتەوە و 670 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.