شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ده‌رمانسازی جیهانی “فایزه‌ر” رایگه‌یاند، گروپی ده‌رمانسازانی ئه‌مه‌ریكا به‌زوترینكات داواكاری مۆڵه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ بازاڕكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر هیچ شتێكیش رونه‌دات، له ده‌توانرێت مانگی داهاتوی ده‌ست به به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه بكرێت.
ئه‌لبێرت بۆرلا، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ده‌رمانسازی جیهانی “فایزه‌ر” له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “نزیكبوینه‌ته‌وه له‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی فریاكه‌وتن بۆ خستنه‌بازاڕی ڤاكسینی كۆرۆنا بكه‌ین”.
پێشتر رایگه‌یاندبو، له هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بكرێت
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا داواكاری بۆ خستنه‌ڕوی ڤاكسینه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای فایزه‌ر ره‌تینه‌كرده‌وه و پێشتریش رایگه‌یاندبو، له هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بكرێت.
مۆڵه‌تی فریاكه‌وتن ڕێگه‌پێدانێكی كاتی یان مه‌رجییه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌مریكا (FDA) ده‌درێت
مۆڵه‌تی فریاكه‌وتن ڕێگه‌پێدانێكی كاتی یان مه‌رجییه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌مریكا (FDA) ده‌درێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی له‌ناكاوی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه ئاژانسه‌كه ده‌توانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه یان هه‌مواری بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر داتای نوێ له‌سه‌ر كاریگه‌ری ڤاكسین یان سه‌لامه‌تی دواتر ده‌ربكه‌وێت.
له ئه‌وروپا ئاژانسه‌كانی ده‌رمان ڕێكاری سوێندخواردن به‌كار ده‌هێنن، كه ڕێگه ده‌دات به ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌رده‌وامی داتاكان له‌سه‌ر كاریگه‌ری و سه‌لامه‌تی هه‌ر ڤاكسین و هه‌ر ده‌رمانێك، پێش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای دروستكه‌ر به فه‌رمی به‌رنامه‌ی مۆڵه‌ت پێشكه‌ش بكات.
ڤاكسینی فایزه‌ر یه‌كێكه له سێ ڤاكسینی تاقیكاری كه ئاژانسی ده‌رمانه‌كانی ئه‌وروپا به‌پێی میكانیزمیان تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ده‌ن، دو ڤاكسینی دیكه‌ش گه‌شه‌یان كردوه، یه‌كه‌میا ئۆكسفۆردی/ ئیسترازینیكا و دوه‌میش مۆدێرنایه.