شکۆی کوردستان-
مامۆستا کەریم زەند ئەڵێت: لەساڵی ١٩٥٨ له ماوه‌ت و قه‌شان، بەڕێوەبەرو مامۆستا بووم، خوێندنگه‌ى شه‌وم كردبۆوه، به په‌ڕه‌و پێنوس و لۆكس و چراو نه‌وتى خۆم، ته‌نها ته‌خته‌ى ڕه‌ش و ته‌باشیر هى میرى بوو… خوێندنگه‌ى رۆژ (6 پۆل و 3) مامۆستا، پۆله‌كانمان تێكه‌ڵده‌كرد… دواى نیوه‌ڕوان ده‌چووم بۆ قه‌شان، مامۆستاى نه‌بوو. نه‌مهێشت دابخرێت، ئه‌و سه‌رده‌مه مامۆستا كه‌م بوو… عه‌بدوڵڵا ئاغاى قه‌شان براى فه‌قێ ره‌شیدو حاجى حه‌مه عه‌لیاغا، خاوه‌نى گوندى قه‌شان بوون.
هاته‌لام، وتى: كه‌ریمه فه‌ندى به زارى خێڵه‌كى، بنوسه، مامۆستامان نییه… ئه‌و سه‌رده‌مه وشه‌ى موعه‌لیم به‌كارده‌هات… منیش رێنمایمكرد، ناردمه لاى به‌خشدار، بۆ ئه‌وه‌ى تاوانێكم بۆ ساز نه‌كه‌ن، به‌خشدار كوردى نه‌ده‌زانى، بانگى كردم، وتى: ئوستاد، ئه‌و ئه‌ركه‌ت پێده‌سپێرم، وتم: فه‌رمانت هه‌یه… ئه‌و ساڵه په‌ى ده‌ر په‌ى، به‌یانیان له ماوه‌ت و دواى نیوه‌ڕوان له قه‌شان، شه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕامه‌وه ماوه‌ت. دوو پۆل خوێندنگه‌ى شه‌وم هه‌بوو بۆ بنبڕى نه‌خوێنده‌وارى… به‌مجۆره گوزه‌راندم.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری شارباژێڕ وەرگیراوە
لە ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان